یەمەن خاکەکانی داگیرکراو مووشەک باران دەکات

هێزەکانی سوپای یەمەن بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و وڵامدانەوە بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئامانجەکانی گرنگی لە یافای داگیرکراو بە مووشەکی "فەلەستین-٢" کردە ئامانج.
هێزەکانی سوپای یەمەن ئۆپڕاسیۆنێکی نوێیان لە دژی خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دایەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ئۆپڕاسیۆنەکە بە مووشەکی هایپرسۆنیکی بالیستیک بۆ سەر ئامانجەکانی هەستیار لە یافای داگیرکراو ئەنجام دراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە ئۆپڕاسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە و ملیۆنان داگیرکەر هەڵاتوون بۆ پەناگاکان.
هەروەها باس لەوە کرا کە خەڵکی یەمەن بە ناسنامەی عەرەبی و ئیسلامی بە بیری ئیمان و بەرخۆدان کاریگەری هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە سەری نابێت.
هێزەکانی سوپای یەمەن جەختیان لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی خاکەکانی داگیرکەر بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٨٠٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٤ هەزار و ٢٦٤ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٧ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٠ کەس کە ١٤٥یان منداڵن.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە سەرانسەری ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی، دوانزە فەلەستینی شەهید بوون.